نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
ماچت دەخۆمەوە
رووبار زەنگەنە


چیت داوە لە عەشقی ژنێكی پایز
چێژ لە وەرزی رووتبونەوە مەبینە
وەرە با تەڕتكەم بە نەرمە بارانێ 
چەتری دڵت هەڵنەكەی
ئەوین بەچاوی خۆت ببینە
مەگەر هێشتا نەتزانیوە
لە ئاستی تۆ ئاگرێكم
بە نیگایەكی سارد و سڕت دەتوێمەوە
لەمڕۆوە داوا دەكەم دەرگای مەیخانەكان داخەن
بێ هۆشی ئەو ساتانەیە كە قومێ ماچت دەخۆمەوە
ئادەی وەرە و ژەهری ڕابردووتم پێشكەشكە 
لەنێو فینجانێ قاوە
بالەگەڵ شیعرێكی شەوانی بێداریمدا بینوسمەوە
وەرە با سوجدەی عەشقت بۆ بەرم
نییەتی نوێژی وەفات لێ بێنم 
وا بووم بە مورێدێ زیكری تۆ دەڵێمەوە
گەر تۆ دۆزەخی ئەم دونیام بییت
چش لە بەهەشت 
با هەر بسوتێم و بسوتێم و بتلێمەوە

‌ 1130 جار بینراوه‌
5/19/2018 1:37:35 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved