»  چز
لە گوندی حەسار كە بە راگوزەریش مەسیحییەكی تێدا نییە، زیاتر لە (30) كورسی بەدەستهێناوە، شیوعی حەسارمان بیستووە، ئەمما كریستیانی حەسار.. ئەمە یەكەمجارە


* لە گوندی حەسار كە بە راگوزەریش مەسیحییەكی تێدا نییە، زیاتر لە (30) كورسی بەدەستهێناوە، شیوعی حەسارمان بیستووە، ئەمما كریستیانی حەسار.. ئەمە یەكەمجارە!!
* كاكم باسی سەربەخۆیی دەكات و چاوی بڕیوەتە كورسییەكەی ژێر مەعسووم.. ئەزبەنی وانابێ!!
* زۆری لە حزب و حزبۆكە كوردەكان لە كەركوك بوونەتە برای خوێینی عەرەب و مەسیحی و توركمان!!
* سێ سەد كاندید لە كەركوك دەڵێن پشكی من بردراوە كەچی هەموو پشكی كەركوك (12) كورسییە!!
* لەدوای  هەڵبژاردنەكانەوە جارێكی دیكە كارەباكەی كەركوك بە سترایەوە بەسیستمی ترافیك لایتەكانەوە! 
* حیزبێكی فوول دیموكرات بە نوێنەرەكەی لە كۆمسیۆن ئەڵێت ئەگەر دوو كورسییەكمان بۆ تەرتیب نەكەی پخت ئەكەین ... كابرا هەر رایكرد فەقیرە!!!
* پێجشەمەی رابردوو سەرۆكی پارتی تەلەفۆنی بۆ هادی ئەلعامری داگیركەرەكەی كەركوك كرد و ئەحواڵی خۆی و وەتەنی لێ پرسی!!!

‌ 1057 جار بینراوه‌
5/19/2018 1:54:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved