»  هەمەڕەنگ
جۆری تەوقەكردن پەیوەندی بە توانای مێشكەوە هەیە



زانایانی زانكۆی مانچستەری ئەمریكی ئاشكرایانكرد پەیوەندی ئەرێنی زۆر هەیە لەنێوان چۆنییەتی تەوقەكردن و تواناكانی مێشك و دەڵێن هەر كەسێك بازووی پڕ بێت لە ماسولكە ئەو كەسە خاوەن مێشكی زۆر تەندروستە.
 د.جۆزیف فێرت دەڵێت هەمیشە پەیوەندی زۆر هەیە لە نێوان هێزی ماسولكەو تواناكانی مێشك بۆیە دەبینین گەنجان بەتایبەت ئەوانەی مەشقی وەرزشی دەكەن خاواەن توانای زیرەكی سەیرن. 
زانایان جەختدەكەنەوە هەركەسێك توانای تەوقەكردنی لاوازبێت واتا مادەیەكی سپی چڕ لە مێشكیدا هەیەو ناتوانێت ئەركی ماسولكەكان پڕ بكاتەوە ئەو مادەیەش لە رێگەی مەشقی وەرزشی قورسەوە لەناو دەچێت بۆیە پێشنیازی وەرزش بۆ هەموو كەسێك دەكەن كە جگە لە تەندروستی هاوكات نەخۆشییەكانی پیرییش كەمتردەكاتەوە.  

‌ 165 جار بینراوه‌
5/19/2018 1:54:51 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved