»  هەمەڕەنگ
(هەوار) بەشداری فێستیڤاڵێكی نێو دەوڵەتی لە ئامد دەكات


گرووپی شانۆی هەوار بە پێشكەشكردنی شانۆیەك بەشداری فێستیڤاڵی شانۆی ئامدی نێو دەوڵەتی دەكات. 
نەژاد نەجم، سەرۆكی گروپی شانۆی هەوار ، لە لێدوانێكیدا بۆ دوالاپەرەی (هەواڵ)، رایگەیاند:”فێستیڤاڵی شانۆی ئامدی نێو دەوڵەتی بە بەشداری ژمارەك گرووپی وڵاتانی ئێران و توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان بە هەفتەی رابردوو دستی بەكارەكانیكرد”، ئەوەشیخستەروو ئێمەش وەكو ستافی گرووپی هەوار بە شانۆگەری كورسیەكان وەكو نوێنەری شاری كەركوك بەشداریمان كرد”. 
بەوتەی سەرۆكی گروپی شانۆی هەوار، شێواز و بەرنامەی فێستیڤاڵی ئامد بەو شێوەیەكە پلەبەندی بۆ باشترین  شانۆی بەشداربوو ناكرێت بەڵًكو سەرجەم گروپەكان تەنها شانۆكانیان نمایش دەكەن و كێبركێ لەسەر وەرگرتنی خەڵات ناكرێت، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئەزمونێكی گرنگ و گەورە بوو وەكو نوێنەری كەركوك كە بەشداریمان تێدا كردبوو”.
نەژاد نەجم، روونشیكردەوە:”شانۆگەریەكەی ئێمە لە دوو شوێن نمایشكرا و چوار ئەكتەر بەشداری تێدا كردبوو، نوسینی شانۆكەش یۆجین یونسكۆ یە و سینارۆیشی عەزیز عومەر كاری بۆ كردوە و هەرەیكە لە هونەر شەوقی و هەوار فارس و محەمەد عەبدوڵا و ئالان ئاراز وەكو ئەكتەر بەشداریان تێكردبوو”.

‌ 450 جار بینراوه‌
5/19/2018 1:56:10 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved