»  هەمەڕەنگ
كاروان و بافل (زوڵفی لەیلێ) بەشیوەزاری (كەڵهوڕی) بەرهەمدێنن


بەبەشداری چەند هونەرمەندێكی كورد و فارس ستۆدێوی ماد میدیا كلیپی زۆڵفی یار بە شێوەزاری كەڵهوڕی بەرهەمدەهێندرێت.
هونەرمەند كاروان حەمید سەبارەت بە كلێپەكە  وتی بە پێویستمان زانی بە هەموو شێوەزارەكان بە بێ جیاوازی ئیشی جوان و سەرنج راكێشبكەین،  (كەڵهوری) یەكێكە لە شێوەزارە دەوڵەمەندەكان لە بورای هونەرو موزیك”.
كاروان وتیشی “لە (زوڵفی لەیلێ) چەند هەنەرمەندێكی بیانی بەشداری كردوەو لە ئامادكردنی خۆم و  ئاواز و تێكستی فولكلۆری ناوچەی كەڵهوری رۆژهەڵاتی كوردستانەو دابەش كردنی موزیك (بافل سەرهەنگ)ەو كارەكەش لە ئیستۆدیۆی (یاد میدیا) لە شاری رۆتەردام-ی وڵاتی هۆڵەندا دەكرێت 
لە زوڵفی یاردا هەر یەك لە هونەرمەندان كاروان حەمید حەلاق بە مەقام و ئامێری نەی، مریەم ئیمانی زاد بە بەستەو ئامێری تەمبور، علی ئەسغەر بارانی بە ئامێری زەرب، لەیلا پوور مەهدی بە ئامێری دەف، بافل سەرهەنگ، بە ئامێری پیانۆ، بەشدارن.
بەوتەی كاروان كلێپەكە جەژنی رەمەزان بڵاوببێتەوە.

‌ 510 جار بینراوه‌
5/19/2018 1:56:41 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved