نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شەکری تاڵ
یەكێتی هاكی كردن یان جەماوەر بلۆكی كردن؟!



لەدوای كۆتایهاتنی هەڵبژاردن و دەرخستنی ئەنجامە نافەرمیەكان، ئەو حیزب و لایەنانەی پێگەو دەنگەكانیان كەمی كردبوو هەر زوو هاوارو ناڵەیان لێبەرزبوەوەو ئەو حیزب و گروپانەی كە پێگە جەماوەرەیەكانیان تەنها لەیەك شارو شارۆچكەی زۆنی سەوزدا خــۆی دەبینیەوە بۆ پەردەپۆشكردن و شاردنەوەی شكستەكانیان دەستیانكرد بە دروستكردنی هەڵایەكی ئیعلامی گەورەو و پەنجەی تۆمەتیان بۆ یەكێتی نیشتمانی رادەكێشاو یەكێتیان بە تەزویركەرو هاكەری دەنگی دەنگدەران تۆمەتبار دەكرد، ئەمە لەكاتێكدایە كە لەماوەی پێش هەڵبژاردنەكاندا هەمان ئەو حیزبانە جەماوەری خۆیان واتێدەگەیاند كەئەم هەڵبژاردنە هیچ رێگەیەكی نەهێشتۆتەوە بۆ ساختەكاری و تەزویركردنی دەنگی دەنگدەران بەڵام خەلكی كوردستان زۆر لەوە هۆشیارترین كە بچنە ژێر كاریگەری ئەو هەڵا ئیعالامیە نادادپەروەریەوە. 
خەلكی كوردستان خۆی شاهێدی ئەوەیە كە ئەوە كورو كچان  و ئەندام دڵسۆزانی یەكێتی بوو كە شەو و رۆژیان خستبووە سەریەك و شار بە شار گوند بەگوند كۆڵان بە كۆڵان بانگەشەی هەڵبژاردنیان بۆ لیستی مام دەكرد و هەموو ئەو دڵسۆزانەی لە یەكێتی تۆرابوون بە دلسۆزی هێنرانەوە ناو یەكیتی نیشتمانی كوردستان و بانگەشەیان كرد و كرد دەنگیانداو سەركەوتن....:  ئیتر بۆ قبول ناكرێت؟؟!! خەڵكی كوردستان دەپرسێ ئایا ئەو حیزبانەی كە دەنگیان كەمی كردووە تەنها لە زۆنی سەوزدا كەمیكردوە؟! ئەگەر تەنها لەوێ كەمیكردوەو شكستیان هێناوە ئەوە هەقی خۆیانە كە پەنجەی تۆمەت بۆ یەكێتی رابكێشن، بەڵام وەك دەبینن لەهەموو شارو شارۆچكەكانی تریش بە هاوشێوەی زۆنی سەوز دەنگیان كەمی كردوە... بۆیە وا باشترەو پێویستە ئەو حیزبانە دان بە دۆڕانی خۆیاندا بنێنن و بێنە سەر ئەو راستیەی كە ئەوان هاكی دەنگیان نەكراوەو بەڵكو دەنگدەرانیان بلۆكی حیزبەكانیان كردووە!

ئیمزا
یوسف تەها 

‌ 2149 جار بینراوه‌
5/20/2018 10:52:14 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved