»  کوردستان
ئەمساڵ (1123) كەركوكی حەج دەكەن


 بۆ جێبەجێكردنی فەریزەی حەج، ئەمساڵ (1123) كەس لە كەركوكەوە بە رێگای وشكانی و ئاسمانی دەچنە عەرەبستانی سعودیە.
دلێر جەبار، یاریدەدەری بەڕێوەبەری دەستەی حەج و عەمرەی كەركوك لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:”لەمساڵدا 25 كاروان كە دەكاتە (1123) كەس لەشاری كەركوكەوە دەچنە حەج”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەو هاوڵاتیانە بە دوو شێوە دابەشكراون كە 13 كاروانیان لە رێگای وشكانییەوەو 12 كاروانەكەی دیكەش لە رێگای فڕۆكەوە دەبردرێن”.
بەوتەی یاریدەری بەڕێوەبەری دەستەی حەج و عەمرەی كەركوك، هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان ئەوان و فڕۆكەخانەكان و فەرمانگەی تەندروستی كەركوك و پۆلیس هەیە، بۆ ئەوەی بەجوانترین و باشترین شێوە حاجیەكان بگەنە شوێنی خۆیان و بهێندرێنەوەش، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”كەسانی شارەزاو رێنیشاندەریش دانراون لەگەڵ قافڵەكان بۆ ئەوەی هیچ كێشەیەك بۆ حاجیانی كەركوك دروست نەبێت”.
هەروەها دلێر جەبار، باسی لەوەشكرد:”سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنی گەشتەكە كراوە، بەڵام تا ئێستا خشتەی رۆژی رۆیشتنی حاجیان دیاری نەكراوەو چاوەڕوانی دیاركردنی رۆژەكە دەبین.






‌ 558 جار بینراوه‌
5/26/2018 1:48:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved