»  کوردستان
 چەند گەڕەكێكی كەركوك ئاوی خواردنەوەیان پێناگات



 چەند رۆژێكە ئاوی خواردنەوە ناگاتە بەشێك لە ماڵەكانی گەڕەكی رەحیماواو فەرمانگەی ئاوی كەركوكیش هۆكارەكەی دەگەڕێنێتەوە بۆ بەرزی ماڵەكان و راشیدەگەیەنێت:” بەهۆی وەستانی پرۆژەكان و نەبوونی بودجەوە ناتوانن چارەسەری كێشەكە بكەن”.  
ئەندازیار جیهان ئیبراهیم، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بەهۆی بەرزی چەند ماڵێكەوە لەگەڕەكی رەحیماواو چەند شوێنێكی دیكە، ئاو  لە شێوەیەكی رێك ناگاتە ئەو ماڵانە”، ئەوەشیخستەڕوو:”بەشێكی دیكەی دواكەوتنی ئاو بۆ ئەو ماڵانە یاخود هەر نەگەیشتنی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە چەند سەعاتێك ئاو بۆ ماڵان بەر ئەدرێتەوە كە لەكاتژمێر 6ی ئێوارەوە و بۆ 12 یا 1ی شەو دەبێت بۆیە تا بەشێك لە ماڵەكان بۆری ئاوەكانیان نەگرنەوە ناگاتە ئەو ماڵانەی شوێنەكانیان بەرزە”. 
بەوتەی جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی كەركوك، لە ئێستادا هیچ جۆرە چارەسەرێك بۆ كێشەی ئەو ماڵانە نیە بەهۆی ئەوەی كە پرۆژەكان وەستان و هیچ بودجەیەكی پێویستیش نییە تا بتوانین چارەسەری بكەین، هەروەها باسی لەوەشكرد:”لە گەڕەكی كوردستانیش هەوڵمانداوە چارەسەرێكی كاتی بۆ ئەو بابەتە بدۆزینەوەو لە رێگای بۆڕییەوە ئاو بە ماڵان بگەیەنین بەڵام بەهۆی نەبونی بۆڕییەوە لە كۆگا ئەوكارەش وەستاوە”.


‌ 619 جار بینراوه‌
5/26/2018 1:49:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved