»  کوردستان
خەسـخەسـە دەبێتە هـۆی جیاكـاری لـــە نێوان گــەڕەكـەكـانی كــەركــوك


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كەركوك رایدەگەیەنێت:” ئەو شوێنانەی كارەبا لە وەبەرهێنەر وەردەگرن رۆژانە چوار كاتژمێر كارەبایان لێدەبڕێت، بەڵام ئەوانی تر رۆژانە (7-10) كاتژمێر بێ كارەبا دەبن”.
ئەندازیار دانیال هەمەوەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو بەشە كارەبایەی دراوە بە وەبەرهێنەر رۆژانە 4 كاتژمێر كارەبا دەبڕێت كە بەشێوەیەكی گشتی لە دوو كاتی جیاوازدا دەبێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”بەڵام ئەو بەشەی دیكەی لە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای كەركوكەوە كارەبای پێدەدرێت بەشێوەیەكە كە دیار نییە رۆژانە چەند كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت و دەكەوێتەوە سەر ئەو رێژەیەی بۆمان دیاری دەكرێت و رەوانە دەكرێت”.
بەوتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كەركوك، لەو رێژەی بۆیان دەنێردرێت بەهۆی كێشەو پچڕان و وەستاندنی و كەمكردنی رێژەكە جاری وا هەیە رۆژانە 7 بۆ 10 كاتژمێر لە ماوەی 24  كاتژمێردا هاوڵاتیان بەبێ كارەبا بوونە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئەنجومەنی گەڕەكەكان و پۆلیس ئاگادر كراوەنەتەوە بۆ ئەو خاوەن موەلیدەكان لەو خشتەی بۆیان دانراوە كارەبا بدەن بە هاوڵاتیان، بەڵام سەرپێچی دەكەن و لەكاتی دیاریكراودا كار بە موەلیدەكانیان ناكەن”.

‌ 339 جار بینراوه‌
5/26/2018 1:54:16 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved