»  کوردستان
كورد هەوڵی بەدەستهێنانەوەی چوار پۆستە لەدەستچووەكەی خورماتوو دەدات



لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە لە خورماتوو لە كۆی حەوت پۆست كە پێشتر بەدەست كوردەوە بوون ئێستا تەنها سێ پۆستی بەدەستەوە ماوە، پۆستی قایمقام و شارەوانیش لەو پۆستانەن كە لە دەستدراون. 
مەلا كەریم شكور، لێپرسراوای مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”پۆستە ئیدارییەكان لە خورماتوو كەمیان بەدەست كوردەوە ماون،  ئەمەش بۆ خۆی كاریگەری لە سەر هاوڵاتیانی شارەكە هەیە”، ئەوەشیخستەڕوو:”لە رابردوودا حەوت پۆست بەدەستی كوردەوە هەبووە لەشارەكە، بەڵام لە ئێستادا تەنها 3 پۆستمان لاماوەو ئەوەشی لەدەستمانداوە گرنگترینیان پۆستی قایمقام و شارەوانی بوونە، بۆیە لە ئێستادا هەوڵی جدی دەدەین بۆ ئەوەی ئەو پۆستانە وەكو كوردی شارەكە وەربگرینەوە چونكە مافی خۆمانە”.
وتیشی:” ئەو هێزە ئەمنیەی لە خورماتووە لە ئێستادا بەشێكی زۆری پێكهاتەكان بە كوردیشەوە بڕوای پێیان هەیەو مامەڵەشیان لەگەڵ هەموو لایەكدا بەیەك شێوەیە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئەو قایمقامە عەرەبەی دانراوە ، هەرچەندە پۆستەكەی پشكی كوردەو ئەو لەبڕی كوردەكە دەوام دەكات، بەڵام هاوكار و هەماهەنگی لەگەڵ كوردەكان باشە”.
مەلا كەریم شكور، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” لە ئێستاشدا ئێمە تانەمان لە بڕیاری دادگای قەزای ئیداری داوە، سەبارەت بە وەرگرتنەوەی پۆستی قایمقام كە پێشوتر لە لای كورد بووە، بەڵام دادگا بڕیارەكەی لە بەرژەوەندی ئێمە نەبوو، بۆیە ئەو تانەیەمان لێداوەو چاوەڕوانی وەڵامین تا بزانین دواجار چ بڕیارێك دەردەچێت”.


‌ 645 جار بینراوه‌
5/26/2018 1:54:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved