»  کوردستان
بەهۆی ساختەكارییەكی پارتییەوە لەموسڵ یەكێتی كورسییەك لەدەستدەدات


بەرپرسێكی یەكێتی لە موسڵ رایدەگەیەنێت:” بەهۆی سوتانی دەنگی  197 وێستگەی دەنگدانەوە، لە پارێزگای نەینەوا زیانێكی زۆر بەر یەكێتی كەوتووە. 
غیاس سورچی، وتەبێژی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان 197 وێستگەی دەنگدانی موسڵی لە دهۆك سوتاندووە، هۆكارەكەشی  گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە دەبوو وێستگەكە  500 كارت كەمتری تێدا بێت، بەڵام 600 كارتیان تێكردبوو”، ئەوەشیخستەڕوو:”لە كەمپی ئاوارەكانی موسڵ و شەنگال لە دهۆك، دەنگدان بە بایۆمتری نەبووە “.
بەوتەی وتەبێژی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نشتیمانی كوردستان، ئەگەر ئەو وێستگانە نەسوتێندرانایە ئەوە یەكێتی دەبووە خاوەن 2 كورسی، چونكە لە ئێستادا كورسیەك و 12 هەزار دەنگیش زیادە، روونیشیكردەوە:”ئەگەر ئەو كورسیانە ژماردن و جیاكردنەوەیان بۆ بكرایاو پارتی لە وێستگەكان كاری ساختەی نەكردایە، ئەوكات  دەنگی یەكێتی زیادی دەكردو دەبووە خاوەنی دوو كورسی”. 
غیاس سورچی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەو دەنگانەی ئێمە بەدەستمانهێناوە كە بەشێكیان بەهۆی تەزویری پارتیەوە لە كەمپەكان سوتێدراون، لەكاتێكدا ئەو دەنگانە حەڵاڵی خۆمان بوون، چونكە ئێمە باڵادەست نین لە ناوچەكە تا بتوانین تەزویربكەین، بەڵام پارتی لەو 197 وێستگەیە دەنگی راستەقینەی ئەوان نەبوە بۆیە سوتێندراون”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەگەر تەزویریش نەكرابێ لە كەمپەكان ئەوە دەنگدەران ئیرادەیان بە دەست خۆیان نەبوە، چونكە سەرجەمیان لە خێوەتگاو كەمپەكانن لەوێش پارتی باڵا دەستەو سەرجەم كایەكانی ئابوری و ئەمنی بە دەست ئەوانە”.

‌ 747 جار بینراوه‌
5/26/2018 1:57:24 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved