»  کوردستان
پارێزگارە سەپێنراوەكە گۆڕانكاری لەپۆستە ئیدارییەكانی كـەركـوكدا دەكات


پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت بەنیازە لەم هەفتەیەدا گۆڕانكاری گەورە لە پۆستە ئیدارییەكانی فەرمانگەو بەشەكانی شارەكە بكات و بەرپرسێكی كوردیش دەڵێت:” هەڵوێستی توندمان دەبێت”.
سەرچاوەیەك بە رۆژنامەی هەواڵ-ی راگەیاند:” راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت بەنیازە لەم هەفتەیەدا گۆڕانكاری گەورە لە پۆستە ئیدارییەكانی فەرمانگەكانی شارەكە بكات”،  بەوتەی سەرچاوەكەش مەبەست لەم كارە سەندنەوەی ژمارەیەك پۆستی دیكەیە لە كورد”.
سەرچاوەكەی (هەواڵ) ئەوەشی وت:” پارێزگارە سەپێنراوەكەی سەر كەركوك خزمێكی دیكەشی لە دیوانی پارێزگا وەك راوێژكاری كاروباری یاسایی و رێكخراوەكان و ناوەندگیری دامەزراندووە”.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد:” ئەو كەسە ناوی دكتۆر عیماد خەلەف دەهام ئەلجبوریە كە پێشتر لە شارەوانییەكان بووەو لە پرسێكی تەمومژاویدا لەلایەن وەزیری شارەوانییەكانی عێراقەوە لابراوە “.  
رەوەند مەلا مەحمود جێگری مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی سەبارەت بە پرسەكە بە هەواڵ-ی راگەیاند:” پێشتر راكان جبوری بەئارەزووی خۆی دەستكاری پۆستەكانی كردووەو ئەگەر ئەم كارەشیان راست بێت ئەوە بێدەنگ نابین و هەڵوێستی توندمان دەبێت، چونكە دابەشكردنی پۆستەكان ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و دوای پێكهێنانی حكومەت دەبێت نەك بە ویستی شەخسی”.
جێگەی باسە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە كورد لە كەركوك بە هۆی زەوتكردن بێت یان وازهێنانی كەسەكان زیاد لە 20 پۆستی گرنگی لە كەركوك لەدەستداوە.

‌ 857 جار بینراوه‌
5/26/2018 1:57:50 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved