نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
ئەنفال لە خەڵوەتی رۆحدا
جمعە رەجەب



مۆڵەتم بدە.. 
كاتی ماڵئاوایی هاتووە، 
لەنێو یەك رۆحدا 
هەنگاوی خێرای زۆرم نا 
وەك رۆحكوژێك 
لە نزاوە بۆم دەڕوانی و 
تاریكی رۆح ..
لە بێدەنگییەكی خامۆش هەناسەدەدا 
قەدەریش لە رووناكی تۆدا..
ئەم خۆڵەمێشە لە گیرفانیا هەڵدەگرێت 
پاشی شەقبوون 
وەك سەقا لە بۆنەكاندا راوەستاوە، 
با هەر لەوێدا بمرم 
پێم مەڵێ دێوانەیە.. 
تۆ بڵێی ئەو دێوانە بێت 
تراژیدیای داچۆڕانی سێبەری رۆحی 
لەگەردی گۆڕستان شتێكی لێ شاردبێتەوە. 
ئەو دەمەی كە دەمكوژیت 
مردن لەژێر پێمدا 
چاوەڕوانی كۆتكراو بەسەر رۆژەكاندا 
حەزو هەوەسەكان لە بیابانی مەرگدا 
دەبوونە پشكۆ 
كەسێك نییە لە دەنگمدا 
 با هەر لەوێدا بمرم.. 
ئەفسوونی تەكبیر دەستەكانی تێكەڵی خوێن بوون،
منارەیەك .. بانگەوازێك 
زەمەنی زەنگ بڕان لەت لەتیان كرد
بەدەستی تۆوە مردووەكانیش دەجوڵانەوە 
گریانەكەی لەناو فرمێسكدا 
ئیرەییت پێ دەبا.. 
بۆ كوێ دەچوویت 
چۆنە تێناگەیت دەستێك .. 
لەگێڕانەوەی بێباكدا نقومدەبێ 
لە یاسای ژیان هەناسەم پڕ دەبێت لە ژان 
ئێستا كاتی رۆیشتنە
من لەكوێم و تۆ لە كوێی؟! 
چیدی كاسەی چاوەنواڕی بشكێنەو 
ئاوری لێ مەدەرەوە..
ئالێرەدا 
هیچ دەنگێكیش نایەتە گوێم 
پرسیارێكی دارێژراو لە جێ هەنگاوەكانما
تاریكی جەستەی لەسەر شانم دادەنێت 
ئابرووی ئارەزووی دەستێكی درێژكراو 
لە وجودی ئەم تەمەنی بێباوەڕە تاڵانفرۆشكرا 
زەماوەندی گەلەرییەكی زیندوو 
لە ئەتلەسی رەنگرێژ بە خوێن
گۆشەگیری خۆی دەخواتەوە، 
ئەوەتانێ.. شەوگاری چلًَكن 
مەرگ تیا نابێت بە گوناه!!
تابووتی ئەبەدییەت 
بۆ جاری پێنجەمیش لەسەر بەرد 
لە وشكە كەڵەكی خەڵوتی رۆح 
لاپەرە سپییەكانم پێ كوێر دەكاتەوە 
مەعسوومەی سێبەرێكی رەشكراو 
لە نوێژ دەچووەوە..
لەخاكێكی دوورێ‌ را بە تەنیا بمرە
وەك هەڵاتنی خۆر غەزەبی ئەم سەفەرە 
نیشتمانێكی هەبوو، بە ئاسماندا تێپەڕی 
وەڵامم دەوێ 
هێزی فیراق حەوت ساڵان بوو
لەم خەڵوەتە كەسێك نییە تێبگات
گێڕانەوەی خەون بە زمانی درۆ 
پاكی ئەم سەفەرەی لەخۆیدا سرییەوە. 
ئێمە لەوانیش نین .. 
با هەر لەوێش بمرین.

‌ 1000 جار بینراوه‌
5/26/2018 1:58:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved