»  باران
ژنانی كورد 17 كورسی پەرلەمانی عێراق بەدەست دێنن




بەپێی ئامارێك كە ئاژانسی رۆژنیوز بڵاویكردوەتەوە لە حەوت لیست و لایەن-ی كوردیی و لە كۆی 58 كورسیی، 16 ژن كورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان بەدەستهێنا، كە دەكاتە 28% و ژنێكی كوردیش لەناو لیستێكی عەرەبییدا چووە ئەنجومەنی نوێنەران.
12/5/2018 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا و كۆی كورسی تەرخانكراوی ئەم خولە 329 كورسییە، لەو بڕەش كورد 58 كورسی بەدەست هێناوە جگە لە كاندیدانی نێو لیستەكانی دی لە سەرتاسەری عێراق خولی ئەم جارە 6904 كاندید لە سەرتاسەری عێراقدا هەبوون و ئەو ژمارەیەش 2054 یان ژن بوون.
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەم هەڵبژاردنەدا 18 كورسیی بەدەستهێناوە كە 6 كورسییان بەر ژنان كەوتووە، ئەمەش دەكاتە 33% پێنج كاندیدی ژنیان بە دەنگی خۆیان دەرچوون و یەك كاندیدی ژن بە سیستمی كۆتا دەچێتە پەرلەمانی عێراقی.

‌ 140 جار بینراوه‌
5/26/2018 2:08:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved