»  شۆک
رامین لە سێدارە دەدرێت



رامین حسێن پەناهی دوای چەند جارێك دواخستنی سزاكەی پێی راگەیاندراوە كە هەر لە سێدارە دەدرێت و سزاكەی دەكەوێتە دوای مانگی رەمەزانەوە.
لەزاری كەسانی نزیك لە رامین-ەوە ئەوە وەرگیراوە كە بەرپرسانی زیندانی ناوەندی سنە بە رامینیان راگەیاندووە، رێكارە یاساییەكانی لە سێدارەدانی تەواو بووە و جێبەجێكردنەكەشی كە راگیراوە بەهۆی مانگی رەمەزانەوەیە و دوای مانگی رەمەزان لە سێدارە دەدرێت.
رامین حسێن پەناهی، زیندانییەكی سیاسیی كوردی خەڵكی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە، پارساڵ دەستگیركرا و بەتۆمەتی بەگژداچوونەوەی حكومەتی ئیسلامی ئێرانی لەلایەن لقی سنەی دادگای "شۆڕشی ئیسلامیی"یەوە، بە تۆمەتی 'بەغی' واتە شەڕ لەگەڵ حكومەتدا، سزای لە سێدارەدتنی بۆ دەركرا.

‌ 703 جار بینراوه‌
5/26/2018 2:09:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved