»  باران
چەند رێنماییەك بۆ خوێندكاران لە وەرزی تاقیكردنەوەكاندا
رەنگین نوری عزیز/ رێنمایكاری دەروونی


ئەو فێرخوازانەی داوای خشتەی تاقیكردنەوە داوا دەكەن، من لەگەڵ خشتەدانیم چونكە هەر تاكێك بەپێی ژیانی خۆی دەبێت خۆی خشتەكانی خوێندنی دابنێت،بەڵام بەڕەچاوكردنی ئەو رێنماییانە كە پێویستە جێ بەجێ بكرێت، بەختێكی باش و دەستكەوتنی خوێندنتان بەرزبێت.

چەندین رێنمای گرنگ بۆئامادەكاری تاقیكردنەوە پێویستە جێ بەجێ بكرێن:
پێش هەر تێست و تاقیكردنەوەیەك فێرخواز توشی دڵەڕاوكێی تاقیكردنەوە دەبێت، هەندێ گۆڕانكاری دەروونی و جەستەی هەست پێدەكات، بەڵام ئە گەر فێرخواز رێنمای وەربگرێت و جێ بەجێی بكات كە چۆن بخوێنێت، چی بكات و چۆن خۆی ئامادە بكات؟ وەڵامی ئەو پرسیارانە یارمەتیدەرەبێت دڵەڕاوكێی كەم بێتەوەو ئاستی دەسكەوتی خوێندنی بەرزبێت، بۆیە پێویستە:
ــ سەرەتا بەخۆت بڵێ بەباشترین شێوە دەخوێنم و سەركەتوو دەبم 
ــ كەسی سەركەوتوو دەبێ ماندووبێت و ئامادەكاری بكات بۆ سەركەوتنەكەی
ــ بەكارنەهێنانی فەیسبووك و ئینتەرنێت
ــ وەستان و دواخستنی گەشت و سەیران و میواندارێتی
ــ زوو هەستان لەخەو، زوو خەوتن 
ــ خەوی پێویست، بەپێی خۆت گرنگی بەكاتی پێویست بدە 
ــ نانی پێویست بخۆن (نەزۆر، نەكەم)
ــ حەمام كردن و خۆشۆردن
ــ لەشوێنی نە زۆر گەرم نە زۆر سارد دابنیشە
ــ خواردنەوەی ئاو، بەردەوام با ئاوت لابێت كە دەخوێنیت، ئەگەر بكرێ لەكاتی تاقیكردنەوەش ئاو بخۆرەوە
ــ خواردنەوەی شیری بێ شەكر لەگەڵ دارچینی
ــ خواردنی میوە لە برێك و پشووی كاتی
 ــ كاتی نوێژەكان باشترین كاتە بۆ لەبەركردنی بابەتێك و چونە سەربابەتێكی نوێ (بۆ نمونە لە نوێژی عەسر تا بانگی ئێوارە دەدات بەشێك تەواو دەكەم)
ــ ئەو شوێنەی لێی دەخوێنی با تیڤی لێنەبێ
ــ لە موبایلەكەت بەدوربە
ــ دووربە لە دەنگەدەنگ، لەگۆشەیەك و روو لەدیوار دابنیشە
ــ خۆت بەكەسی دیكە و هاوڕێكەتەوە مەبەستەوە
ــ بیری ناخۆش و نائومێدانە لەمێشكت بەدووربگرە
ــ باوەڕت بەتواناكانی خۆت هەبێت و بەكەم رازی مەبە
ــ لەسەرخۆ و بەجدی بخوێنە
ــ بە وردی وەڵامی پرسیاربدەوە
ــ خۆت سەرقاڵ مەكە بە بیری لاوەكی وەك (شیعر و، نوسین، گۆرانی، خۆشەویستی، دڵداری، ئینتەرنێت، تەعینات، داهاتوو، رۆشتن، مانەوە، دەرچون، دەرنەچوون، قسەی ناخۆشی كەسێك....) تەنها بەباشی بخوێنە
ــ لەكاتی خوێندن نوسین بەكاربهێنە (خەتت خۆشەبێ، بیرت ناچێتەوە، فێری خێرانوسین دەبیت)
ِــ پێشتر دڵنیابەوە چ تاقیكردنەوەیەكت هەیە
ــ پێویست ناكا چواردەوری خۆت قەرەباڵغ بكەی
ــ تەنها كتێب و دەفتەرەكەت و پەڕەیەك بۆ وانە خوێندن بەسە
ــ بیر لەتاقیكردنەوە و نمرەی پێشووت مەكەوە بەڵكو ئێستا بەباشترین شێوە بخوێنە
ــ لەئێستادا خۆت ماندووبكە و بەرهەمەكەت باش دەبێت
ــ هەرگرفتێكی نەخوازراو دروست بوو، خۆت ئاڵۆز مەكە بەناوی خودا ئارام بگرە و بەردەوامبە لەوانەخوێندن
 ــ گەر بەجۆرێك نەكرا تەنها بەهۆی كێشەی خێزانی كە بخوێنیت، گلەیی مەكە دیسانەوە بخوێنە هەموو شت باش ئەبێت
ــ باش بیربكەوە باشدەبیت
ــ بەخۆت بڵێ من دەتوانم و دەخوێنم كەواتە مەبەست و ئامانجەكەت بەدی دێت كە هەوڵی بۆ دەدەیت، بەخۆت بڵێ من باشم و باوەڕت بەتواناكانت هەبێت كەواتە بۆ سەركەوتن و بەرزكردنەوەی ئاستی دەسكەوتی خوێندن پێویستە رێنماییەكان بەباشی جێ بەجێ بكرێن.






‌ 559 جار بینراوه‌
5/26/2018 2:12:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved