»  وەرزش
بەرشلۆنە گرێبەستەكەی بۆسكێت نوێدەكاتەوە



یانەی بەرشلۆنە بڕیاریدا گرێبەستەكەی سێرجیۆ بۆسكێت یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تیپەكەی نوێبكاتەوە بۆ پارێزگاریكردن لە مانەوەی  لە وەرزەكانی داهاتوودا .
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرایكرد :”ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بە فەرمی بڕیاریداوە گرێبەستەكەی بۆسكێت درێژ بكاتەوە لەگەڵ باشتركردنی مووچەی ساڵانەكەی”.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە:” بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەكە بڕیاریدا گرێبستەكەی بۆسكێت نوێ بكرێتەوەو لەگەڵ چارەسەركردنی هەر گرفتێك گەر روو بدات لە درێژكردنەوەی گرێبەستەكە”.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە:”  سەرۆكی یانەكە گەیشتە رێكەوتنێكی سەرەتایی لەگەڵ بۆسكێت بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی پاش ئەوەی گرەنتی لە سەرۆكی یانەكە وەرگرتوە بۆ باشتر كردنی مووچەكەی”.
چاوەڕوان دەكرێت یانەی بەرشلۆنە پێش دەستپێكردنی یارییەكانی مۆندیالی داهاتوو  گرێبەستەكەی بۆسكێت نوێ بكاتەوە . 

‌ 484 جار بینراوه‌
5/26/2018 2:13:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved