»  وەرزش
ماسكیرانۆ: من سەربازم و مۆندیال دوا جەنگم دەبێت و دەمرم



خافیر ماسكیرانۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین  هیوا گەورەكەی پێش دەستپێكردنی یارییەكانی مۆندیالی 2018 ئاشكرا كرد . 
ماسكیرانۆ  لە لێدوانێكیدا  كە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوكردەوە، دەڵێت:” من سەربازم، ئامادەم ئەنجامدانی هەر ئەركێك كە راهێنەر داوام لێدەكات لە ناو و دەرەوەی یاریگا”.
هەروەها وتی:” ئەوە رۆڵی منە لە ئەمڕۆدا، ئەمە دوایین جەنگمەو دواتر دەمرم، لە ماوەی ژیانمدا ركابەریم كردووەو ئەركی سەر شانمە راهێنەر بۆ ئەستەمترین ئەرك هەڵمبژێرێت”.
ئەرجەنتین لە ركابەرییەكانی مۆندیال 2018 لە گرووپی چوارەمدایە لەگەڵ هەڵبژاردەكانی (ئایسەلەندا و كرواتیا و نایجیریا)دایە.

‌ 217 جار بینراوه‌
5/26/2018 2:14:20 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved