»  هەمەڕەنگ
لە قووڵایی دەریای سوورەوە دەنگی ترسناك دەبیسترێت


كەناڵی "نیل"ـی میسری ئاشكرایدەكات گەشتیاران بە شەوان گوێیان لە دەنگی ترسناكی ناو قوڵایی زەریای سوور دەبێت بە تایبەت لە ناوچەكانی دوورگەی جەفتوون و ئەبورەمادەو غەردەقە كە دەنگەكە هێجگار نیگەرانی كردوون، هەندێك لە گەشتیاران دەڵێن دەنگەكە ترسناك نییە، بەڵكو گرمەو لرفەی بێزاركەرەو لە قووڵایی دەریاكەوە سەرچاوەی گرتووە. 
حەسەن تەیب سەرۆكی كۆمەڵەی فریادگوزاری دەریاوانی لە غەردەقە سێ ئەگەری بۆ ئەو دەنگانە داناوە یەكەم دەنگی جۆرە نەهەنگێكە لەگەڵ هاواركردنا دەنگی زۆر بەرزەو فوو بە ئاوەكەدا دەكات و دەبێتەوە هۆی زۆرتر بڕینی مەودای دەریا، دووەمیان بەهۆی لێخشاندنی ئەو بەردانەیە كە بەهۆی بوومە لەرزەكانی ژێر دەریاوە سەر هەڵدەدات و سێیەمیان بەهۆی پشكنینی كۆمپانیاكانەوە بێت كە لە كەناراوەكان بۆ پترۆڵ و مادە كانزاییە بەنرخەكان دەگەڕێن".
ئێستا دەسەڵاتدارانی میسر سەرقاڵی پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتن لە پسپۆرانی زەریایی و كۆمەڵەی راوچیانی زەریایی و ئەگەری هەیە هێزە دەریاییەكانیش وەك پاڵپشتی هاوكارییان بكەن، هەر بۆ ئەو مەبەستە دەسەڵات داوای لە میدیاكان كردووە ئەو هەواڵە ئاسایی بكەنەوەو بایەخی لەخۆی گەورەتری پێ نەدرێت.

‌ 660 جار بینراوه‌
5/26/2018 2:22:08 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved