»  هەمەڕەنگ
گرتەی سێلفی نەخۆشی دەروونی سەردەمە


گرتەی سێلڤی بە شێوەیەكی بەرفراوان ژیانی زۆربەی تاكەكانی كۆنترۆل كردووەو كار گەیشتۆتە رادەیەك پسپۆرە دەروونیەكان بە نەخۆشی دەروونی سەردەمی ناو دەبەن، بۆ یەكەمجاریش ساڵی2014 لە رێگەی وتارێكەوە لە كۆمەڵەی دەروونناسی ئەمریكییەوە ئاماژەی پێدراوە.
پسپۆران لەدوای چەندین شڵەژانی دەروونی پەیوەست بە ئامێری كۆمپیوتەریەوە وەك نیگەرانی جێهێشتنی مۆبایل یان دوور كەوتنەوەی كامیراو ئایپاد ئەم نەخۆشییەیان دۆزییەوە. 
د. مارك گریفت لە بەشی دەروونزانی لە زانكۆی تۆتنگهام بەر لە چەند ساڵێك وتی: دەزگاكانی راگەیاندن بەر لە ئێمەی پزیشكان ئاماژەیان داوە بەوەی سیلڤی نەخۆشی دەروونیەو پەیوەندی بە شڵەژانی دەماری و ئالوودەبوونەوە هەیە". 
هاوكات جانار تانان بالاكریچنان جەختدەكاتەوە كە "selfitis” دۆخێكی نەخوازراوی شڵەژانی ژیرییەو داوای لە چەندین توێژەر كردووە لێكۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بكەن چ لە رووی مەیدانی یان لە رووی زانستە پزیشكیەكانەوە بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی و سروشتی ئەم شڵەژانەو دەستنیشانكردنی ئاكارەكانی و هاوكات دۆزینەوەی چارەسەری بۆ نەخۆشیەكە. 

‌ 555 جار بینراوه‌
5/26/2018 2:22:58 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved