»  هەمەڕەنگ
خـــاك (كێیە خۆشەویستم) بۆ جیهان ئیبراهیم بەرهەمدێنێت


هونەرمەند جیهان ئیبراهیم خەیات لە نوێترین بەرهەمی هونەریدا كلیپی (كێیە خۆشەویستم) بڵاودەكاتەوە، بەوتەی دەرهێنەری بەرهەمەكەش كارەكانی بەرەو كۆتای دەچێت و لە قۆناغی مۆنتاژدایە. 
شادمان محەمەد، دەرهێنەری بەرهەمی كێیە خۆشەویستم، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند:"ڤیدۆ  كلیپی (كێیە خۆشەویستم) بەرهەمی تەلەفزیۆنی خاك-ەو ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژ كردندایە و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا بڵاوبكرێتەوە"، ئەوەشیخستەروو:"كلیپەكە لەناو شاری سلێمانی وێنە گیراوەو  دوو ئەكتەری كچ و كوڕ كاری نواندنیدا بۆ كردووە".
بەوتەی دەرهێنەری بەرهەمی (كێیە خۆشەویستم) تێكستی بەرهەمەكە بەكر حەبیبەو ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی، كاری مۆزیكی لەلایەن توانا فەرج، سۆڵۆی كەمان ئالان كامیل ، ئارا ئەحمەد تۆماركردن و میكس و ماسترینگی دەنگی بۆكردووە وتیشی"كامێرا سیروان كەریم و مۆنتاژ هەرێم و نوری و ماكیاژ لە لایەن رێژین لوقمانەوە بۆ ئەنجام دراوە".

‌ 683 جار بینراوه‌
5/26/2018 2:24:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved