»  هەمەڕەنگ
تۆپی سوور لە لەندەن نمایشدەكرێت


كورتە فیلمی تۆپی سوور لە دەرهێنانی هونەرمەندی كورد رزگار كەریمەوە لە شاری بەریتانیای لە ندەن وێنەی بۆ گیراو كاری دەرهێانی بۆ ئەنجامدراوە. 
لەو باریەوە دەروێش عومەر،  یاریدەدەری دەرهێنەری فیلمی تۆپی سور، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:" فیلمەكە ماوەكەی (12) خولەكە  و باس لە تەنیایی و بێزاری و نامۆبوونی مرۆڤ دەكات لە سەردەمی تەكنۆلۆژیاو جەنجاڵی شارەكاندا، هەروەها باس لە دوركەوەوتنەوەی مرۆڤ دەكات لە سروشت و لە خودی خۆی بەڕاددەیەك كە هەندێك جار ئەم نامۆبوونە بە خۆكوشتن یان مردن كۆتایی دێت".
بەوتەی دەروێش عومەر كە هاوكات نوسین و سیناریۆشی فیلمەكەشی داناوە، كاری  وێنەگرتنی بەرهەمەكە  سۆران سۆرانی بۆی ئەنجامداوە، وتیشی:"فیلمەكە بەرهەمی (زانكۆی رۆژئاوای لەندەن)ەو ماستەرنامەی كۆتایی هونەرمەند رزگار كەریمە".
هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"لە دوو مانگی داهاتوودا كاری مۆنتاژو دەنگ و رەنگی لەلایەن كەسانێكی بیانیەوە بۆ دەكرێت"، روونشیكردەوە:"بڕیارە لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا لە زانكۆی ڕۆژئاوای لەندەن نمایش بكرێت و دواتر بەشداری فێستیڤاڵە جیهانیەكان بكات".

‌ 346 جار بینراوه‌
5/26/2018 2:24:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved