»  کوردستان
ئاگرەكەی بازاڕی گەورەی كەركوك زیانی گیانی نەبووە


نێوەڕۆی ئەمڕو یەكشەممە رێكەوتی 27 / 5 / 2018 ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی گەورەی شاری كەركوك ناسراو بە بازاڕی سەر پردەكە كەوتەوەو بەهۆیەوە زیانێكی مادی زۆر بەر دوكانی هاوڵاتیان كەوت.
سەبارەت بە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە شایتحاڵێك بە هەواڵ-ی راگەیاند "  رووداوەكە بە هۆی شۆرتی تەزووی كارەباوەوە بوو"، ئەو شایەتحاڵە رەتیشیكردەوە هیچ زیانێكی گیانی هەبووبێت بەڵام ئاماژەی بەوە دا كە زیانێكی زۆر بەر فرۆشیارو كاسبكارو بازرگانانی بازاڕەكە كەوتووە.
بازاڕی گەورە یان بازاڕی سەر پردەكە قەرەباڵغترین بازاڕی شارەكەیەو و بە شادەماری بازرگانی كەركوك دادەنرێت.

‌ 552 جار بینراوه‌
5/27/2018 3:54:41 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved